لە تربەسپی لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان بەرێوەچوو
لە ناوچەی تربەسپی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ ڕێپێوانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
لە ناوچەی تربەسپی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ ڕێپێوانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
دانیشتووانی تربەسپیێ-ی کانتۆنی قامیشلۆ بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا و یەکیەتیی ژنانی گەنج، ڕێپێوانێکیان بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوە برد.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم بارەگای کۆنگرەی ستار دەستی پێکرد. دانیشتووانی تربەسپی، شارۆچکە و گوندەکانی، ئەندامانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنج، نوێنەری پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، شێخ و ریشسپی عەشیرەتەکان لە ڕێپێوانەکەدا بەشداریان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا هاووڵاتیان پلاکاردی "بەڕۆحی سەرکەوتنی دێرەزۆر گۆشەگیری تێکدەشکێنین" و "لە شەڕی ئازادیدا سەردەکەوین" و وێنەکانی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.
ڕێپێوانەکە لە بازاڕی ناوەندیی تربەسپی بەڕێوە چوو بەشداربووان بە درووشمەکانیان سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
دوای ئەوەی هاوڵاتیان گەیشتنە بەردەم بارەگای بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە ڕۆژئاوای تربەسپی، چالاکیەکە لەوێ گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە. لەوێ ئەندامی ڕێوەبەری یەکێتی ژنانی گەنجی تربەسپی، کیندا کەنعان، سیاسەتەکانی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی شەرمەزار کرد.
کیندا ڕایگەیاند ،کە دەوڵەتی فاشیستی تورک هەوڵ دەدات بە چڕکردنەوەی گۆشەگیری ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەو گەلانەی بڕوایان پێیەتی داببڕێت و دووریان بخاتەوە.
کیندا لە کۆتاییدا وتی: "هەوڵدەدەین بەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگا، گەنجان و ژنانی گەنج بەپێی ڕێبازی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی تێبکۆشین و لەرێگەی ئەندێشەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان رێگەی ئازادی گەلانی چەوساوە و ستەملێکراو رووناک بکەینەوە".
ژ.ن