لە عەین عیسا نەورۆز پیرۆزکرا

بە دروشمی ' لەساڵی سەرکەوتندا وەرن بۆ جەنگی ئازادی' دانیشتوانی ناوچەی عەین عیسا و کۆچبەرانی کانتۆنی گرێ سپی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

لە عەین عیسا بە دروشمی ' لەساڵی سەرکەوتندا وەرن بۆ جەنگی ئازادی' ئاگری نەورۆز کرایەوە.

ئاهەنگەکە لەلایەن کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی بە ەبشداری سەدان دانیشتوانی عەین عیسا و گوندەکانی و کۆچبەرانی گرێ سپی لە پارتی گشتی ناوچەکە سازکرا.

لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا دایکانی شەهیدان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و دواتر سەبری نەبۆ جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی ناوچەی گرێ سپی بەخێرهاتنی هەموو بەشداربوانی کرد و جەژنی نەورۆزی لە هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرد.

فیدان مستەفا وتەبێژی خانەوادەی شەهیدانیش ئاماژەی بە فیداکاری شەهیداندا کە لە سایەی ئەوان هەرێمەکە و گەل لە ئاشتی، ئارامی و ئازادیدا دەژین.

لە ئاهەنگەکەدا گروپی هیلالی زێڕین، گروپی شەهید یەکتا، گروپی خویندنگای شەهید ئیسماعیل ئەلحەمەد، دوو گروپی فلکلۆری عەرەب، هونەرەکەیان پێشکەش کرد.

ف.ق