لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر عەین عیسا کەسێکی مەدەنی بریندار بوو
لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر رێگای نێودەوڵەتی (M-4) لە ناوچەی عەین عیسا کەسێکی مەدەنی بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر رێگای نێودەوڵەتی (M-4) لە ناوچەی عەین عیسا کەسێکی مەدەنی بریندار بوو.
تۆپبارانی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەری، بەردەوامە.
بە پێی زانیاریەکان، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی رێگای نیودەوڵەتی (M-4)، ناوەندی ناوچەی عەین عیسا و گوندی سەیدا تۆپباران دەکەن.
لە ئەنجامی تۆپبارانەکەی سەر رێگای M-4 کەسێکی مەدەنی بە ناوی ئەحمەد عەلی جومعە (٣٠ ساڵان) بە قورسی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی رەقا کراوە.
ز.ش