لە ئۆپراسیۆنێکی یەکینەکانی دژەتیرۆر ٢ چەتەی داعش کوژران
قەسەدە رایگەیاند، کە یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) کە راهێنانی تایبەتیان بینیوە دوێنێ لە گوندەکانی باشووری حەسەکە لە دژی شانەکانی داعش چالاکییەکی تایبەتیان کردووە و دوو چەتە کوژراون.
قەسەدە رایگەیاند، کە یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) کە راهێنانی تایبەتیان بینیوە دوێنێ لە گوندەکانی باشووری حەسەکە لە دژی شانەکانی داعش چالاکییەکی تایبەتیان کردووە و دوو چەتە کوژراون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە بابەتەکە راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە:
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "یەکینەکانی دژەتیرۆر (یات) کە سەر بە قەسەدەن لە ١٩ی تەمووزدا بە هاوکاری و پشتیوانی هێزەکانی دژە تیرۆری باشووری کوردستان (سی تی جی) و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژ بە داعش لە شارۆچکەی دەشیشی شەداد لە دژی شانەیەکی تیرۆریستی داعش ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامداوە و شانەکەیان بێکاریگەر کردووە.
شانەکە لەو کەسانە پێکدەهات کە دەستیان لە کردەوەی تیرۆریستیدا و هەوڵی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری هەڕێمی دێرەزۆردا و کردنە ئامانجی هاووڵاتیان هەبووە.
لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ٢ ئەندامی شانەکە کوژران، چەتەیەکیش بە زیندوویی دەستگیرکرا. هەروەها دەست بەسەر ئەم چەک و کەلوپەلانەدا گیراوە: ٢ چەکی کڵاسینکۆف (ئەی کەی-٤٧)، دوو تەلەفون، دەمانچەیەک، نارنجۆکێک، ٣ مەخزەنی دەمانچە، رەختێک و چەکێکی راو".
ژ. ن