لە ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوامدا ٤٠ چەتە دەستگیرکران
'ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام' کە لە کەمپی هۆل و دەوروبەری دەستیپێکراوە لە دووەم رۆژدایە. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا تائێستا ٤٠ چەتە دەستگیرکراون.
'ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام' کە لە کەمپی هۆل و دەوروبەری دەستیپێکراوە لە دووەم رۆژدایە. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا تائێستا ٤٠ چەتە دەستگیرکراون.
ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام کە دوێنێ لەلایەن یەپەژە و قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کەمپی هۆل و دەورەبەری دەستیپێکرد، لە دووەم رۆژدا بەردەوامە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز هێزەکانی ئۆپراسیۆن دوای ئەوەی چەندین گوندیان پاککردەوە و گەیشتنە سنووری عێراق (باشوور)، ئێستا قورساییان خستووەتە سەر هێڵی نێوان شارۆچکەکانی هۆل و شەداد و بەردەوامن لە گەڕان.
بەپێی زانیارییەکان تائێستا چەتەیەک کوژراوە و ٤٠ چەتەی سەر بە شانەکانی داعش دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە پاککردنەوەی ١٠٠ کیلۆمەترە لە سێگۆشەی کەمپی هۆل و دەوروبەری (ناوچەکانی نێوان هۆل، تل حەمیس، حەسەکە، عەشیرە و شەداد).
هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکردووە، "ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی دەوروبەری هۆل، رووبەرێکی فراوانی گوندەکانی باشوری ئەو ناوچەیە و هەروەها سنووری سوریا-عێراقیش دەگرێتەوە، بەدەیان ئەشکەوت و شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستانی داعش پاککراونەتەوە".