ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده ئاڵدار خه‌لیل له په‌یامه‌كه‌یدا وتی، "نه‌ورۆز جه‌ژنی ئازادی، رزگاری، یه‌كسانی و به‌رخودانه" و داوای له هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه كرد له گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز تێبكۆشن.
خه‌لیل وتی، نه‌ورۆز ته‌نیا هی كورد نییه، به‌ڵكوو هی هه‌موو گه‌لانه و رایگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده كوردانیش پێشه‌نگایه‌تی نه‌ورۆزیان كردبێت و تائێستاش وه‌ك جه‌ژنی كوردان ده‌زانرێت، راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه. به‌ڵام جه‌ژنه‌كه ته‌نیا جه‌ژنی كوردان نییه، جه‌ژنی گه‌لانی دیكه‌شه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ژنی ئازادی، رزگاری، یه‌كسانی و به‌رخودانه".
خه‌لیل له درێژه‌دا وتی، "به‌تایبه‌تیش نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ جه‌ژنی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆیه. رێبه‌ر ئاپۆش به فه‌لسه‌فه و رامانی خۆی رێبه‌ری هه‌موو گه‌لانه. هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ئازادی خۆیان له ئازادی رێبه‌ر ئاپۆدا ده‌بیننه‌وه. به گیانی گه‌شه‌كردنی تێكۆشانی ساڵی ٥٠هه‌مینی تێكۆشانی ئازادی، نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ بۆ هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه ده‌بێته هێما. كورد، عه‌ره‌ب، سوریان، ئاسور، كه‌لدان و هه‌موو پێكهاته‌كانی تر ئیتر ئه‌و راستیه ده‌بینن".
ئاڵدار خه‌لیل داوای له هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد و وتی، "نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه نه‌ورۆزی هه‌مووان. ئازادیی هه‌موومان به‌ستراوه‌ته‌وه به ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ. به‌و گیانه‌وه ئێمه نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ین. مه‌زڵوم دۆغان وه‌ك چۆن به وتنی، 'به‌رخودان ژیانه' نه‌ورۆزی به شێوه‌یه‌كی هێمایین پیرۆز كرد، ئێمه‌ش به گیانی به‌رخودان تێكۆشان به گوڕتر ده‌كه‌ین. ئێمه گه‌لانی هه‌رێمه‌كه پێكه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی نه‌ورۆز بگه‌یه‌نینه سه‌رفرازی و ئازادی تێكۆشانی خۆمان گه‌شتر و ئاگری نه‌ورۆز به گوڕتر ده‌كه‌ین".
هـ . ب