له دێرك به سه‌دان كه‌س ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد
له شاری دێركی رۆژئاوا به سه‌دان كه‌س هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد.
له شاری دێركی رۆژئاوا به سه‌دان كه‌س هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد.
له دێرك، كۆچه‌رات و به‌راڤ به سه‌دان كه‌س له گۆڕه‌پانی ئازادی كۆبوونه‌وه و هێرشه داگیركارییه‌كانیان شه‌رمه‌زار كرد. خه‌ڵك له‌وێوه ده‌ستیان به رێپێوان كرد، به رێگه سه‌ه‌ركییه‌كانی شاره‌كه‌دا تێپه‌ڕبون و چوونه به‌رده‌م ناوه‌ندی كو‌لتور و هونه‌ری دیجله.
له رێپێوانه‌كه‌دا به‌رده‌وام دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی قه‌سه‌ده"، "ه‌ردۆغان بكوژه" و "بمرێ خیانه‌ت" وترانه‌وه.
یوسف سلێمان له وێستگه‌ی كۆتایی چالاكییه‌كه له‌سه‌ر ناوی لایه‌نه ئایینیه‌كانی دێرك وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش كرد و داوای پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كرد.
یوسف سلێمان، داوای له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تانی گه‌ره‌نتیكار كرد كه خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه كه‌ڕ نه‌كه‌ن.
سلێمان بێده‌نگی شه‌رمه‌زار كرد و وتی، "خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه له به‌رامبه‌ر چه‌ته‌كانی داعش كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر جیهان، هه‌زاران شه‌هیدیاندا، به‌ڵام هێشتاش ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست خه‌ڵك و هێزه‌كانمان ده‌كاته ئامانج".
هـ . ب