له عه‌فرین رژێمی تیرۆر: كه‌سێكی تریش رفێنرا
ده‌وڵه‌تی تورك له كانتۆنی عه‌فرین له گوندێك كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی رفاند.
ده‌وڵه‌تی تورك له كانتۆنی عه‌فرین له گوندێك كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی رفاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان له گوندی قیبار ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گه‌نجێكی به ناوی عه‌ڤدۆ سه‌میر نه‌جاڕی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی رفاندووه.
كه‌س زانیاری له باره‌ی چاره‌نووسی نه‌جاڕه‌وه نییه.
داگیكه‌ران له ٢٧ی ئادار له گوندی میركانی ناوچه‌ی ماباتاش ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له خوێندنگه‌یه‌ك كردبوو به هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ بریندارببوو.
هه‌مان رۆژ له ناوچه‌ی راجۆ دایكی پێنج منداڵیان به ناوی ئیهال عه‌بدولره‌حمان رفاندبوو. به‌ر له چه‌ند مانگیش هاوسه‌ره‌كه‌یان به ناوی عه‌ڤدۆ كارك رفاندبوو و تائێستا چاره‌نووسی نازانرێت.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ئاداری ٢٠١٨ ه‌وه به‌تایبه‌تی له عه‌فرینی داگیركراو و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه داگیریان كردوون رژێمی تیرۆریان دامه‌زراندووه. له ناوچه داگیركراوه‌كان ده‌وڵه‌تی تورك به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ئه‌شكه‌نجه به‌كارده‌هێنێت، تاوانی شه‌ڕ ده‌كات، مرۆڤه‌كان ده‌رفێنێت، ده‌یانكوژێت، به زۆره‌ملێ كۆچبه‌ریان ده‌كات و فیدیه‌یان لێده‌ستێنێت.
هـ . ب