له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركدا ٢ هاووڵاتی شه‌هیدبوون
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی رایگه‌یاند، كه له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا و گرێ سپی له ماوه‌ی سێ رۆژدا دوو هاووڵاتی شه‌هیدبوون و ٤ هاووڵاتیش برینداربوون.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی رایگه‌یاند، كه له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا و گرێ سپی له ماوه‌ی سێ رۆژدا دوو هاووڵاتی شه‌هیدبوون و ٤ هاووڵاتیش برینداربوون.
ئه‌نجمه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی به به‌شداری فه‌رمانده و شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به ئاماری ٣ رۆژانه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا و گونده‌كانی گرێ سپی سازكرد. راگه‌یه‌نراوه‌كه رۆژنامه‌وانییه‌كه له‌به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی ریاد عه‌لی خه‌ڵه‌ف خوێندرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكه‌دا هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كه شه‌رمه‌زاركران و راگه‌یه‌نرا كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌موو جۆره چه‌كی قورس و مامناوه‌ند و فڕۆكه‌ی فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر به‌كارده‌هێنێت.
ریاد ئه‌لخه‌ڵه‌ف باسی له‌وه‌كرد، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سێ رۆژدا ٢ هاووڵاتی شه‌هیدبوون، ٤ هاوولاتیش برینداربوون كه منداڵیشیان تێدایه و وتی، "له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی توركیا بۆ سه‌ر گوندی هۆشان دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی بۆزان ئۆسێ ته‌مه‌ن (١٦) ساڵ و شێخ محه‌مه‌د ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ شه‌هیدبوون. هه‌روه‌ها دوو هاوڵاتیش به ناوه‌كانی محه‌مه‌د بۆزان و خالید جه‌به‌ل ئه‌لئه‌حمه‌دیش برینداربوون.
به‌ر له‌وه‌ش له گوندی ئایۆح كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌لاتی ناوچه‌ی عه‌ین عیسا دوو هاوڵاتی به گوله‌ی نیشانشكێنه‌كانی توركیای داگیركه‌ر بریندارببوون. ناوی برینداره‌كان ئه‌مانه‌یه: خه‌لید خه‌لیل ئه‌لساڵحی ته‌مه‌ن (١٦) ساڵ و سه‌عید زه‌ید ئه‌ل میدفه‌ع ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ برینداربوون.
ئه‌لخه‌ڵه‌ف به‌ڵێنی پاراستنی شكۆی خاكی سوریای له پلانه داگیركارییه‌كانی توركیا و چه‌ته‌كانی راگه‌یاند.
هـ . ب