له كۆبانێ ڕێپێوانی "نا بۆ په‌یمانی لۆزان" به‌ڕێوه‌چوو
خه‌ڵكی هه‌رێمی فورات، به‌شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد و له دژی په‌یماننامه‌ی لۆزان ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا په‌یامی "نا بۆ په‌یماننامه‌ی لۆزان" درا.
خه‌ڵكی هه‌رێمی فورات، به‌شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد و له دژی په‌یماننامه‌ی لۆزان ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا په‌یامی "نا بۆ په‌یماننامه‌ی لۆزان" درا.
ئه‌مڕۆ ١٠٠ ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی لۆزان تێده‌په‌ڕێت، كه له ئه‌نجامیدا كوردستان بۆ چوار پارچه دابه‌شكرا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داموده‌زگاكانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له هه‌رێمی فورات و هه‌زاران دانیشتوو، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌یه و شه‌رمه‌زاركردنی ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد.
ڕێپێوانه‌كه له گۆڕه‌پانی ژنانی ئازاد ده‌ستی پێكرد و تا گۆڕه‌پانی شه‌هید عه‌گید به دروشمی "پێكهێنانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك، له‌ناوبردنی لۆزانه" به‌رده‌وام بوو.
دوای خوڵه‌كێك ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدان، ئه‌حمه‌د خۆجه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك وتی: دابه‌شكردنی جواگرافیای كوردستان و پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی قبوڵ ناكه‌ین. ئه‌و ڕۆژه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ڕۆژێكی ڕه‌شه و تێیدا ویستیان ئیراده‌ی گه‌لی كورد له‌ناوببه‌ن و جوگرافیای ئێمه پارچه بكه‌ن. بڕیاره‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی ئێمه بوو، به‌ڵام پلانه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت. له‌به‌ر چاوی جیهان كورد كومه‌ڵكوژ كرا، به‌ڵام كورد جارێكی دیكه هه‌ستایه‌وه سه‌ر پێ.
ئه‌حمه‌د خۆجه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان شه‌ڕێكی مێژووییه، ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن مێژووی كوردان هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام له سایه‌یی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان خۆمان سه‌لماند. ئه‌مڕۆ له ژێر چه‌تری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، هه‌موو ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵات له ئارامیدا ده‌ژین و ئه‌وه‌ش له سایه‌یی هزر و ئه‌ندێشه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌دیهاتووه.
خۆجه له كۆتایشدا وتی: ئه‌رك و به‌رپرسیاری هه‌مووانه له دژی ئه‌و په‌یماننامه‌یه بوه‌ستنه‌وه، پێویسته هه‌مووان له دژی ئه‌و په‌یماننامه‌یه كه له ناو كوردستاندا سنووری ده‌ستكردی دروستكرد بوه‌ستن. ده‌بێت تێكۆشانمان گه‌شتر بكه‌ین، لۆزان له‌ناوببه‌ین و ئه‌مڕۆش ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد.
ژ.ن