له كۆبانێ رێپێوان و خیمه له دژی داگیركاری
له ناوچه‌ی چه‌له‌بیه‌ی كۆبانێ به رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری و خێمه‌ی به‌رخودان، به‌رخودانی گه‌ریلا له دژی داگیركاری سڵاوكرا.
له ناوچه‌ی چه‌له‌بیه‌ی كۆبانێ به رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری و خێمه‌ی به‌رخودان، به‌رخودانی گه‌ریلا له دژی داگیركاری سڵاوكرا.
بۆ سڵاوكردنی شه‌ڕی گه‌ریلا له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و شه‌رمه‌زاركردنی هاوكاری په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران، له ناوچه‌ی چه‌له‌بیه‌ی كۆبانێ چالاكی سازكرا.
چالاكی یه‌كه‌م هه‌ڵدانی خێمه‌ی به‌رخودان بوو.
دواتر به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی گه‌نجی هه‌رێمی فورات، جه‌ماوه‌ری گه‌ل له به‌رده‌م ناوه‌ندی كۆنگره‌ی ستاری ناوچه‌ی چه‌له‌بیه كۆبوونه‌وه.
جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و خێمه‌ی به‌رخودان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی چه‌له‌بیه رێپێوانی كرد.
له رێپێوانهكهدا ئاڵاكانی په‌كه‌كه، وێنه‌كانی شه‌هیدان و دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی گه‌ریلا" و "بمرێت خیانه‌ت" وترانه‌وه. هه‌روه‌ها پلاكارد به نوسراوی "وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی، ئێمه خیانه‌ت له ناو ده‌به‌ین" به‌رزكرانه‌وه.
له‌به‌رده‌م خێمه‌ی به‌رخودانیش خوله‌كێك رێزلێنان ئه‌نجامدرا و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی ستاری چه‌له‌بیه زڵێخا نه‌بۆ عه‌لی لێدوانی‌دا.
عه‌لی باسی له‌وه‌كرد، كه هێرشه داگیركارییه‌كان بۆ سه‌ر ته‌واوی كوردستان زیادیان كردووه و به‌م جۆره‌ی وت: "ئه‌م هێرشه به هاوكاری خاینان ده‌كرێن. ئێمه رێگه به دوژمن ناده‌ین كه خاكه‌كه‌مان داگیر بكات. تاكۆتایی له چیا و له شار ئێمه پشتگیری له به‌رخودانی گه‌ریلا ده‌كه‌ین و خاوه‌ندارییان لێده‌كه‌ین".
له‌سه‌ر ناوی دایكانی ئاشتی رۆناهی حه‌سه‌نیش ئه‌مه‌ی وت: "جارێكی تر ماڵی بارزانی، ده‌وڵه‌تی تورك و حكومه‌تی كازمی ده‌یانه‌وێت فه‌رمانێك به‌سه‌ر ئێزدیه‌كاندا بهێنن. هێرشه‌كان به چه‌كی قورس له چیا ئازاده‌كان له دژی گه‌ریلا ئه‌نجام ده‌درێن. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی چه‌كدار له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان. ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌ده‌نیه‌كان به هۆی هێرشه داگیركارییهكانهوه شه‌هید بوون. مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێن. به‌ڵام جیهان گوێی خۆی له‌و راستیه گرتووه. ده‌یانه‌وێت تێكۆشان و به‌رخودانی گه‌لی كورد له‌ناو ببه‌ن".
حه‌سه‌ن گۆشه‌گیری توندكراوی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی به بیرهێنایه‌وه و وتی، "ئێمه وه‌ك دایكانی ئاشتی داوا له هه‌موو جیهان و ده‌وڵه‌تانی ناونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر هێرش و كرده‌وه نامرۆڤانه‌كان بێده‌نگ نه‌بن. ئێمه داوا له دایكانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه منداڵه‌كانیان، چه‌ك به‌رامبه‌ر به برا گه‌ریلاكانیان هه‌ڵنه‌گرن".
هـ . ب