بۆ شه‌رمه‌زاركردنی گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بریهێنانهوهی شه‌هید حقی قه‌رار، رێكخراوی كۆنگره‌ی ستار له هه‌رێمی عه‌فرین رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری سازكرد. ئه‌و رێپێوانه كه سه‌دان كه‌س تیایدا به‌شداربوون، له چوونه‌ناوه‌وه‌ی گوندی تل قهراحی شه‌هبا ده‌ستیپێكرد. له رێپێوانهكهدا وێنه‌ی شه‌هیدان، پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پلاكارد كه له‌سه‌ریان له چوارچێوه‌ی شه‌رمه‌زاركردنی گۆشه‌گیری نوسرابوون، به‌رزكرانه‌وه.
رێپێوانه‌كه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وه‌ستاوه. دوای رێزگرتن له یادی شه‌هیدانی ئازادی كوردستان ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ستاری عه‌فرین هێڤی سلێمان قسه‌ی كرد. هێڤی گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی شه‌رمه‌زار كرد و وتی، " ئامانجی گۆشه‌گیری پچڕاندنی پێوه‌ندی نێوان رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌له. ئه‌وانه‌ی كه گۆشه‌گیری ده‌سه‌پێنن، پێویسته بزانن كه رێبه‌رایه‌تی له هزری ئێمه‌دا ده‌ژی، ئێمه له‌سه‌ر هێڵ و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ده‌ژین، رێبه‌رایه‌تی رێگای ئازادی بۆ ئێمه رووناك كرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كه‌س ناتوانێت رۆژی ئێمه تاریك بكات".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ندامی یه‌كێتی ژنانی ئازاد له هه‌رێمی شه‌هبا فاتمه جهمۆش قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد، "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر پلانی دوژمنكارانه و پرۆژه‌ی كۆلۆنیالیستی خۆی درێژه پێده‌دات، ته‌واوی یاسا مرۆییه‌كان و رێساكان پێشێل ده‌كات.توركیا ژێركه‌وتنی خۆی له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلا قبوڵ ناكات".
كۆبوونه‌وه به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی سڵاوكردن له رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادی بۆ ئه‌و كۆتایی هات.
هـ . ب