له سێمالكا ٧٢ رۆژه داوای ته‌رمی گه‌ریلاكان له په‌ده‌كه ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و گه‌ریلایانه، کە له‌بۆسه‌ی په‌ده‌كه‌دا شه‌هیدبوون، ئێشكگری له سێمالكا پێی نایه رۆژی ٧٢هه‌مینه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و گه‌ریلایانه، کە له‌بۆسه‌ی په‌ده‌كه‌دا شه‌هیدبوون، ئێشكگری له سێمالكا پێی نایه رۆژی ٧٢هه‌مینه‌وه.
له بۆسه‌یه‌كی هێزه چه‌كداره‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان (په‌ده‌كه)دا له ناوچه‌ی خه‌لیفان له ٢٨-٢٩ی ئابدا ٥ گه‌ریلای هه‌په‌گه شه‌هیدبوون، گه‌ریلایه‌كیش بریندار و دوو گه‌ریلاش خۆیان رزگار كردبوو. هێزه‌كانی په‌ده‌كه ده‌ستیان به سه‌ر ته‌رمی گه‌ریلاكاندا گرتبوو.
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌ریلاكان له به‌ر ده‌روازه‌ی سنووری سێمالكا، كه كه‌وتوه‌ته نێوان باشور و رۆژئاڤای كوردستانه‌وه، ٧٢ رۆژه چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام په‌ده‌كه خۆی كه‌ڕ كردووه و تەرمەکان ناداتەوە.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین جار ویستیان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری سێماڵكاوه بچنه باشوری كوردستان، به‌ڵام هه‌موو جارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌وه رێگرییان لێكراوه. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنووریدا خێمه‌یان هه‌ڵداوه.
رۆژانه‌ی چالاكی ئێشكگرییه‌كه به‌سه‌رده‌كرێته‌وه. پۆل پۆل گه‌ل به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنووری رێپێوان ده‌كه‌ن. بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه ده‌ڵێن، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه به پێداگرییه‌وه درێژه به چالاكیه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
ژ.ت