له ڕووداوێكدا چوار شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه شه‌هید بوون
فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز چوار شه‌ڕڤانمان له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ئه‌نجامی رووداوێك شه‌هید بوون.
فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز چوار شه‌ڕڤانمان له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ئه‌نجامی رووداوێك شه‌هید بوون.
فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شه‌هیدبوونی چوار شه‌ڕڤانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه ئه‌و چوار شه‌ڕڤانه له ئه‌نجامی ڕووداوێك له حه‌سه‌كه شه‌هید بوون.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه، هاوڕێیانمان حه‌سنا مو‌سا محه‌مه‌د (ئاڤاشین حه‌سه‌كه)، هیبا عه‌بدولقادر به‌كر (هیبا حه‌سه‌كه)، بێریڤان عه‌بدولخه‌له‌ف (بێریڤان حه‌سه‌كه) و ئه‌مینه نه‌بۆ سلێمان (دلار كۆبانێ) به ڕۆحێكی به‌رز و گیانبازانه خاوه‌ندارییان له به‌هاكانی ئازای كرد و له ناو ڕیزه‌كانی شۆِرشدا به هه‌ڵوێستێكی بوێرانه، هه‌موو ئه‌ركه‌كانی شۆڕ‌شیان جێبه‌جێ كرد.
یه‌په‌ژه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، "ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز، كاتێك هاوڕێیانمان، ئاڤاشین حه‌سه‌كه، هیبا حه‌سه‌كه، بێریڤان حه‌سه‌كه و دلار كۆبانێ له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان بوون، له ئه‌نجامی ڕووداوێك شه‌هید بوون. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانمان و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزیمان ده‌كه‌ین".
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌ك یه‌په‌ژه بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان تا كۆتایی له تێكۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بین. په‌یوه‌ستبوون و به‌ڵێنه‌كانمان به شه‌هیدان، هه‌موو رۆژێك له ڕێگه‌ی گۆڕدان به تێكۆشان واتادار ده‌بێت.
یه‌په‌ژه ناسنامه‌ی ئه‌و چوار شه‌هیده‌ی به‌مجۆره بڵاوكردووه‌ته‌وه:
ناسناو: ئاڤاشین حه‌سه‌كه
ناو و پاشناو: حه‌سنا مو‌سا محه‌مه‌د
ناوی دایک: زەکییە
ناوی باوک: مو‌سا
كات و شوێنی لەدایک بوون: ١٩٨٧، حه‌سه‌كه
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧.٠٧.٢٠٢٣، حه‌سه‌كه
*
ناسناو: هیبا حه‌سه‌كه
ناو و پاشناو: هیبا عەبدولقادر بەکر
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: عەبدولقادر
كات و شوێنی لەدایک بوون: ٢٠٠٣، حەسه‌كه
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧.٠٧.٢٠٢٣، حه‌سه‌كه
*
ناسناوی: بێریڤان حه‌سه‌كه
ناو و پاشناو: بێریڤان عبدولخه‌له‌ف
ناوی دایک: فەتحیە
ناوی باوک: عەبدی
كات و شوێنی لەدایک بوون: ١٩٩٥، حه‌سه‌كه
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧.٠٧.٢٠٢٣، حەسه‌كه
*
ناسناو: دلار کۆبانێ
ناو و پاشناو: ئه‌مینه نه‌بۆ سلێمان
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: نه‌بۆ
كات و شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
كات و شوێنی و ڕۆژی شەهیدبوون: ٢٧.٠٧.٢٠٢٣، حەسه‌كه
ژ.ن