لەهێرشێکی گروپە توندڕەوەکان ١١ سەربازی سوریا کوژراون

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: بەهۆی هێرشی گروپێکی سەر بە (ئەلقاعیدە)ەوە لە سوریا ١١ سەرباز کوژران و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری جەنگەکەی سوریا دەکات ڕایدەگەینێت: "کۆمەڵە چەکدارێک هێرشییان کردووەتە سەر شوێنێکی هێزەکانی رژێمی سوریا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠ سەرباز بوونەتە قوربانی".

ئەم هێرشەکە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا چەندین هێرشی ئاسمانییان دژی دوایین شوێنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجامدا لە پارێزگای ئەدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا و چەند بەشێکی شاری حەلەب و چەندین چەکدار کوژران.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاشیگەیاند، گروپی ئەنساڕولتەوحید کە هاوپەیمانی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەیە، هێرشەکەی ئەنجامداوە و بەهۆی هێرشەکەوە ١١ سەرباز کوژراون و ٢٠ سەربازیی دیکە بریندار بوون.