"لەم سەدەیەدا سەرکەوتن لە لاپەڕەکانی مێژوودا دەنووسینەوە"

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەده) ئەحمەد خوجه ڕایگەیاند، لەم سەدەیەدا بەڕخۆدانی نەتەوەی دێموکراتیک سەردەکەوێت.

هاکان فیدان لە هەولێر چی دەکات، بۆچی دەیەوێت بچێتە ڕووسیا؟ هەوڵەکانیان لەپێناو چیدایە؟ ئەوان دەیانەوێت بەم چاوپێکەوتنانە گەلی کورد و بەتایبەتی بزاوتنەوەی ئازادیی کوردستان لەناوبەرن. بەڵام دیسان لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا یەک لە دوای یەک تووشی شکست دەبن.

 بەم شێوازانە دەوڵەتی تورک، فاشیزم سەرکەوتوو نەبوو و ویستی لەناو گەلاندا خراپەکاری و ئاژاوە بنێتەوە و ۆڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک سەرکوت بکات، بەڵام لە سایەی بەرخۆدانی قەسەدە و هەڵوێستی گەلی ناوچەکە، هەموو پلانەکانیان پوچەڵ بوونەوە.

 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەڕیی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەده) ئەحمەد خوجه ڕایگەیاند، که سیاسەتی فاشیزم قڕکردنی کوردانە و وتی "وەک چۆن هاکان فیدان کورده و فوئاد حسێنیش کورده. بەڵام بە سەردانەکەیان دەیانەوێت نیشان بدەن، کە ئێمە کوردان لە خۆدەگرین. بەڵام ئامانجی سەرەکییان لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانە.

'دەیانەوێت بە دەستی پەدەکە بزوتنەوەی ئازادی و کورد لەناوببەن'

 دەیانەوێت بە هاوکاری پەدەکە بزوتنەوەی ئازادی لە ناوببەن و گەلی کورد نەهێڵن. ئەمەش بووەتە ڕێبازی سەرەکی فاشیزم. پەدەکە کە بە ناو کوردە هەوڵ لەگەڵ دوژمن هەوڵ بۆ لەناوبردنی کورد دەدات، بەڵام کورد لەم سەدە نوێیەدا سەلماندی کە لەڕووی دیموکراسی و یەکڕیزی گەلانەوە پێشکەوتووە و بەم ڕۆحەوە سەردەکەوێت.

'هەموو پڕۆژەکانی داگیرکاری، بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی شکستیان هێنا'

 خوجە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو هاوپەیمانیانەی ساز دەکرێن لە سەر بنەمای لەناوبردنی کوردن و وتی "لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو پێکهاتەکان بوونیان هەیە، فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرگەی ئەمە ناگرێت، بۆیە دەیەوێت ئەم پڕۆژەیە نەهێڵێت. هەر بۆیە هێرشی کردە سەر گرێ سپی، عەفرین و سەرێکانی. بەڵام به پرۆژەی نەتەوەی دێموکرات و یه کگرتوویی گەلان، هەموو پلانەکانی داگیرکاری شکستی هێناوە.

 ئەحمەد خوجە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆبوونەوەی چوار قۆڵی، دەیانویست جارێکی دیکە ناکۆکی نێوان گەلان دروست بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. ئەحمەد خۆجە وتی، "دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش دەستیپێکرد، دەرکەوت کە ئەوان دەیانەوێت گەلان بەگژی یەکتردا بکەن. فاشیزمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ویستی ئاسایشی ناوچەکە تێکبدات، بەڵام ڕوونە کە هیچ کەسێک ناتوانێت لە نێوان گەلان و قەسەدەدا، ئاژاوە بنێتەوە و ئەوان رووبەڕووی یەکتر بکاتەوە".

'لەم سەدەیەدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین'

 لە کۆتاییدا خۆجە ڕایگەیاندکە قەسەدە بووەتە هیوای جیهان و وتی "قەسەدە هەموو گەلان لەخۆدەگرێت وبۆتە مۆتەکەیەک بۆ ئەوان". دەیانەوێت لە رێگەی کەسایەتی خراپەکارەوە ئاژاوە بنێنەوە، بەڵام پلانەکەیان شکستی هێنا. قەسەدە تێکۆشانی کرد و شێخی عەشیرەتەکانیش بەڵێنیان دا پشتیوانی لە قەسەدە بکەن. بەڕۆحی بەرخۆدانی قەسەدە فاشیزم لەناودەچێت. ئێمە لە سەدەیەکی مێژووییداین و لەم سەدەیەدا سەرکەوتنەکانمان دەنووسینەوە".

ژ.ن