بە دیمەن

" مامۆستا ڤیان ئامارا، هێمای شۆڕشی زمانە"

یەکێک لە هەڤاڵانی ڤیان ئامارا، ئاراس حەسۆ، سەبارەت بە کەسایەتی هەڤاڵ ڤیان وتی: "ڤیان بە فیداکارییەکانی لە دڵی هەموو کۆبانییەکدا جێگەی خۆی گرتەوە و تا کۆتایی خاوەنداری لە قەڵەمەکەی ڤیان دەکەین."

١١ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی مامۆستا ڤیان ئامارا تێپەڕیوە. مامۆستا ڤیان ئامارا لە ٢٦ی تەمووزی ٢٠١٣ لە گوندی کەنداڵ کە بەشێکە لە کۆبانێ شەهید بوو. سەبارەت بە شەهیدبوونی مامۆستا ڤیان، یەکێک لە هەڤاڵەکانی بەناو ئاراس حەسۆ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

ئاراس حەسۆ، هاوڕێی مامۆستا ڤیان ئامارا، باسی لەوە کرد کە مامۆستا ڤیان یەکێک بوو لە پایە سەرەکییەکانی شۆڕشی زمان و وتی: "بە ماندووبوون و خۆڕاگریی ئەوەو، زمانەکەمان گەشەی کرد و گەیشتە ئەم ئاستە. مامۆستا ڤیان لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بە خەباتی زمان کرد. بەداخەوە ئەو کاتە مامۆستا کەم بوون و دۆخێکی سەخت لە ئارادا بوو، بەڵام مامۆستا ڤیان بە خەونی گەورەوە درێژەی بە تێکۆشانیدا و بوو بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئینستیتۆی زمانی کوردی.

ئاراس باسی لەوەشکرد، شەهید ڤیان بە خۆنەویستی و خۆشەویستی خۆیەوە لە دڵی هەموو لایەکدا جێگەی خۆی کردبووەوە و لە سایەی تێکۆشانەکانی شەهید ڤیان، ئێمە ئێستا لە قوتابخانەکانمان، کۆلێژ و زانکۆکان بە زمانەکانی خۆمان پەروەردە دەبینین. هەڤاڵ ڤیان لە ماوەیەکی کورتدا تێکۆشانێکی بێهاوتای بەڕێوەبرد و بوو بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی شۆڕشی زمان و یەکێک لە پێشەنگەکانمان. هەموو کاتێک بەڕێزدارییەوە بەبیری دێنینەوە."