مانگرتنی گشتی لە گرێسپی داگیرکراو دژی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان
شارۆچکەی سلوک لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، مانگرتنێکی گشتی بەخۆوە دەبینێت، وەک ناڕەزایەتییەک دژی تاوانەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی.
شارۆچکەی سلوک لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، مانگرتنێکی گشتی بەخۆوە دەبینێت، وەک ناڕەزایەتییەک دژی تاوانەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە هەموو گەڕەکەکانی شارۆچکەی سلوک مانگرتنی گشتی بەڕێوەدەچێت، لە (داخستنی فرۆشگا و شوێنە گشتییەکان و هتد...)؛ وەک ناڕەزایەتییەک دژی تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی.
دوێنێ، پێش ئەم مانگرتنە، گەلی شارۆچکەکە خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست دژی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بەهۆی دەستبەسەراگرتنی سەرچاوەکانی بژێوی شارۆچکەکە لەلایەن چەتەکانەوە.
هەرێمی گرێسپی داگیرکراو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ـەوە داگیرکراوە، لەوکاتەوە توڕەیی و ناڕەزایەتی جەماوەری هەیە دژی تاوانەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و پشێویی ئەمنی.
کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو و سلوک، دوو خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی لە ١٤ و ١٧ ی تەمووز، لەپێناو هەڵوەشانەوە بەناو "مەجلیسی خۆجێی" سەر بە داگیرکەری تورک و دەستهەڵگرتنی چەتەکان لە سەرچاوەکانی بژێوی و داهاتی هەرێمەکە.