ماوه‌ی كارتی چه‌ته‌كان به‌سه‌رچوو‘
ئه‌ندامی یه‌كێتی چه‌ركه‌سه‌كانی منبج سه‌میر حه‌داق سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دووایه‌ی و باسی له‌وه‌كرد، كه ئیتر ماوه‌ی كارتی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌سه‌رچووه.
ئه‌ندامی یه‌كێتی چه‌ركه‌سه‌كانی منبج سه‌میر حه‌داق سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دووایه‌ی و باسی له‌وه‌كرد، كه ئیتر ماوه‌ی كارتی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌سه‌رچووه.
ئه‌ندامی یه‌كێتی چه‌ركه‌سه‌كانی منبج سه‌میر حه‌داق به بیریهێنایه‌وه كه ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌رتای شۆڕشه‌وه له پێگه‌یه‌كی هێرشبه‌رانه‌دایه و وتی، كه ئه‌وان تائێستا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشكارییه خۆڕاگری ده‌كه‌ن و درێژه به به‌رخودانی خۆیان ده‌ده‌ن.
ئه‌ندامی یه‌كێتی چه‌ركه‌سه‌كانی منبج سه‌میر حه‌داق قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و وتی، كه ده‌وڵه‌تی تورك كه له رێگه‌ی هێرشه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه ویستوویه‌تی ناسه‌قامگیری ساز بكات و ترس بخاته ناو گه‌له‌وه و ناچاریان بكات هه‌ڵبێن، تائێستا زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌كان ئه‌مه‌ی كردووه حه‌داق باسی له‌وه‌كرد كه له قۆناغی ئێستادا هیچ شتێك نه‌ماوه، كه ئه‌و چه‌تانه‌ی بیكه‌ن و وتی، "دۆخی هه‌موو ئه‌و گروپانه‌ی كه له هه‌رێمه داگیركراوه‌كان كۆی كردوونه‌توه دیاره. هه‌ر كامێكیان به‌سه‌ر گروپی بچوكدا دابه‌شبوون، پرش و بڵاون و تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو رۆژێك تێكبه‌رده‌بن و له‌گه‌ڵ یه‌ك له شه‌ڕدان".
گه‌لی منبج هه‌ناوی بۆ دواوه نه‌نا
حه‌داق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌وڵه‌تی تورك له‌لایه‌كه‌وه به هێرش بۆ سه‌ر كۆبانێ، منبج و هه‌رێمه‌كانی تر هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و دۆخه دژواره‌ی خۆی بشارێته‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵ ده‌دات ترس و تۆقاندن بخاته ناو گه‌ل و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا: "به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای شۆڕش گه‌لی هه‌رێمه‌كه به تایبه‌تی منبج به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی هێرش ده‌كرێته‌وه. تائێستا گه‌ل له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانیان هه‌نگاوی بۆ دواوه نه‌ناوه. له‌مه‌ودواش هه‌نگاو بۆ دواوه نانێت. گه‌ل ئاگای له گه‌مه‌كانیان بۆ وروژاندن و هه‌ڵخڕاندن له دژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه".
نه‌یتوانی ئه‌و شتانه‌ی ده‌یویست له سوریا ئه‌نجامی بدات
حه‌داق سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه ئه‌وه‌بوو له ساڵی ٢٠١١ له مزگه‌وتی دیمه‌شق نوێژ بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌مه پێكبهێنێت و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "سه‌رباری ئه‌و چه‌تانه‌ش كه به‌ده‌وری خۆیه‌وه كۆیكردبوونه‌وه، نه‌یتوانی ئه‌وه‌ی ده‌یویست بیهێنێته‌دی. ئێستا هه‌موو چه‌ته‌كان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركه‌وه بوونه بارێكی قورس. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت خۆی له‌وان رزگار بكات. ده‌وڵه‌تی توركیش ده‌زانێت ماوه‌ی ئه‌و كارتانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌ن به‌سه‌ر چووه. چۆن ویستی ئه‌وانی به‌كارهێنا و ئێستاش ده‌یه‌وێت خۆی له‌وان رزگار بكات".
هـ . ب