مەجلیسی گشتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەندەکانی یاسای سزادانی پەسەند کرد

مەجلیسی گشتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە ٧٣، بەندەکانی یاسای سزادانی پەسەند کرد.

دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی هەردوو هاوسەرۆکی مەجیلسی گشتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری فەرید عەتا و سوهام قەریو و ئەندامانی مەجلیسی گشتی لە ئیدارە خۆبەڕێوەبەری و مەدەنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و نوێنەرانی مەجلیسی دادی کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەڕێوەچوو.

دانیشتنەکە بە سوێندخواردنی ئەندامە نوێیەکانی مەجلیسی گشتی دەستیپێکرد کە پێکهاتبوون لە: بوشرا ئەحمەد نوێنەری مەجلیسی گەنجانی ڕەقە، وەفا موستەفا حسین نوێنەری مەجلیسی یاسادانانی عەفرین.

دانیشتنەکە خستنەڕووی چەند بەندێکی لەخۆدەگرت بۆ دەستکاریکردنی پەیماننامەی سەرەکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیوەست بە پارێزبەندیی ئەندامانی مەجلیسی گشتی و کار و ئەرکەکانیان و چاودێریکردنی کاری مەجلیسی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، لەگەڵ مەجلیس و دامەزراوەکانی دیکەی گرێدراو بە مەجلیسی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، هەروەها چاودێریکردنی کاری ئەنجوومەنی دادی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

دانیشتنەکە بە پەسەندکردنی ٩٦ مادە لە کۆی ٣٤٣ مادەی ڕەشنووسی یاسای سزادان کۆتایی هات، هەروەک ڕۆژانی ئایندە دانیشتنی تر دەبەسترێت بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی یاسای سزادان و پەسەندکردنی.

هـ . ب