مەجلیسی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە: گەڕەکەکانتان چۆڵ مەکەن
مەجلیسی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئاماژەیان بەوەکرد هەندێک لایەنی سەربە دەوڵەتی تورک بە بانگەشەی ناڕاست هەوڵدەدەن گەڕەک بە دانیشتوان چۆڵ بکەن و بێ گەرەنتی نێودەوڵەتی بیانێرن بۆ عەفرین.
مەجلیسی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئاماژەیان بەوەکرد هەندێک لایەنی سەربە دەوڵەتی تورک بە بانگەشەی ناڕاست هەوڵدەدەن گەڕەک بە دانیشتوان چۆڵ بکەن و بێ گەرەنتی نێودەوڵەتی بیانێرن بۆ عەفرین.
مەجلیسی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەربارەی دوایین پێشهاتەکان ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر، هاوسەرۆکانی مەجلیس، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان لەبەردەم ناوەندی ماڵی ئێزیدیان لە شێخ مەقسود خوێنرایەوە.
ئەندامی مەجلیس مەنان جەعفەر ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیان بیرهێنایەوە کە حکومەتی شامی دەسەڵاتدار گفتوگۆ ڕەتدەکاتەوە و کەلتووری جیاواز قبوڵ ناکات، بەرپرسیارە لە ڕەوشی ئاڵۆزی وڵات و ڕێگەیدا کە وڵات ببێ بە گۆڕەپانی تەسفیەکردنی حساباتی هەرێمی و نێونەتەوەیی لەسەر حسابی گەلی سوریا بە هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەب و باوەڕێکەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە گەلی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "هەوڵدەدەین بەبێ جیاوازی نەژادی، بە بەشداربوونی هەموو پێکهاتەکانی گەڕەک شان بە شان سووریایەکی دیموکراتیک بونیات بنێین".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیان بەبیرهێنایەوە کە "هەندێک لایەنی سەربە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تایبەتی هاوپەیمانی خیانەتکار و ئەنەکەسە بانگەشەی چۆڵکردنی هەر دوو گەڕەکە بۆ ڕای گشتی دەکەن. هەوڵدەدەن بەبێ گرەنتی نێودەوڵەتی گەل بەرەو عەفرین ببەن. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین لە گەڕەکی خۆتان بمێنن بەو بانگەشانە فریو نەخۆن".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرا کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی ژیان بۆ گەل بەجێ بێنن".
هەروەها سڵاو لە بەرخۆدانی دانیشتوانی گەڕەک، یەکینەکانی شەهید ژیان تۆڵهەڵدان و هێزی پاراستنی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کرا و گوتیان: "ئێمە لەگەڵ ئیدارە و گەلەکەمانین، تا سوریایەکی دیموکراتیک مسۆگەر دەکەین".