مەجلیسی سەربازی مەنبەج: هاوڕێمان بۆزان بەرکەل شەهید بوو

مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند، ئەم بەیانییە بۆمبێکی چێنراو لە ئۆتۆمبیلی فەرماندە بۆزان بەرکەل دانراوە، بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بۆزان بەرکەل شەهید بووە.

مەجلیسی سەربازی مەنبەج، پەیوەست بە شەهیدبوونی فەرماندەی مەجلیسەکە بۆزان عوسمان بەرکەل، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "جارێکی تر دەستی غەدر گەیشتە فەرماندەی مەجلیسی سەربازی مەنبەج بۆزان عوسمان بەرکەل. ئەم بەیانییە، چوارشەممە، بۆمبێکی چێنراو لە ئۆتۆمبیلەکەی دانرابوو، لە ئەنجامدا هاوڕێ بۆزان عوسمان بەرکەل شەهیدبوو.

هاوڕێمان بۆزان یەکێک بوو لەوانەی هەر لە سەرەتاوە هاتنە ڕیزی تێکۆشانەوە. لە نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکان کاری دەکرد. ڕۆڵی وی، لەنێو گەل و عەشیرەتەکان گرنگ بوو. تێکۆشەرێک بوو، نەیدەزانی وەستا چییە، کەسێکی تەواو بە ئەخلاق بوو.

وەک مەجلیسی سەربازی مەنبەج، بەڵێن نە شەهید بۆزان دەدەین، درێژە بە ڕێگەکەی دەدەین و تۆڵەی دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین، ئەو دەستی غەدرە دەبڕین دەیەوێت ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکەمان تێکبدەن.

ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناو و پاشناو: بۆزان بەرکەل

ناوی دایک: سەڵوحە

ناوی باوک: عوسمان

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ/ ١-١-١٩٧٤

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج/ ٦-٩-٢٠٢٣"