مەجلیسی سەربازیی تەبقە هێرشی چەتەکانی تێکشکاند

شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی تەبقە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر هەرێمی مەسکەنە تێکشکاند.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێڵی ئەبو هەنیەی هەرێمی مەسکەنەی حەلەبەوە هێرشێکی دژواریان کردە سەر هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی تەبقە دەست پێ کرد کە لە هەرێمەکەدا لە پێگەی بەرگرییدا بوون. 

پاش ئەوەی هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج وەڵامی هێرشی چەتەکانیان دایەوە، پێکدادانی قورس ڕوویدا. پاش شەڕکردن بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر، هێرشەکە تێکشکا و چەتەکان پاشەکشەیان کرد. 

پێکدادان لە چەند شوێنێک بەردەوامە.