منداڵان نامەیان بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسی

منداڵان لە شارە جیاجیاکانی باکوور- رۆژهەڵاتی سوریاوە نامەیان بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسی کە لە ئیمراڵی بەدیلگیراوە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا نامەی ٤ هەزار منداڵ لە کتێبێکدا بڵاوبکرێتەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "نامە بۆ رێبەر ئاپۆ بنوسە" کە لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ دەستیپێکرابوو، ٤ هەزار منداڵ لە دێرکەوە تا قامیشلۆ، لە کۆبانێوە تا عەفرین لە شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، نامەیان بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسی.

راگەیەندرا کە ئەو نامانەی لە لایەن کۆمیتەی مافەکانی منداڵان و بەرێوەبەری خوێندنگەکانی باکوور-رۆژهەڵاتی سوریاوە ئامادەکراوە، بەم نزیکانە لە دووتوێی کتێبێکدا چاپ دەکرێت.

بەشێک لە ناوەرۆکی نامەکان بەم جۆرەیە:

هێوا ئەمین: چەند ساڵە سەرۆکی من باڵندەی ئازادی لە زیندانی دوژمندایە؟ من ئەم نامەیە بە پێنووسی ئازادی کە بە رەنج و هەوڵی ئەو بەدەستهاتووە دەنوسم. لەم نامە پڕلە هیوایەدا ئاوات دەخوازم رۆژێک دڵی گەلی کورد ببینم. تۆ هەموو سات، هەموو چرکەیەک و هەموو ساڵێک لە یادی مندایت. من تۆم لە هزری خۆمدا وەک باڵندەی ئازادی کێشایەوە.

زۆیا حەواس خەڵەف: داواکارم رێبەرایەتیمان لە زیندان بێتە دەرەوە و ئازادیمان زیاتر بێت. ئێمە لەگەڵ رێبەرماندا ئازادیمان زیاتر گەشاوە دەکەین. رێبەرایەتیمان ئایندەمانە. ئایندەمان بە بێ ئەو خۆش نییە. گیانی خۆشمان لەو پێناوەدا ببەخشین، ئێمە ئەو لە زیندان رزگار دەکەین.

پەری ئازاد موسا: من ئەم نامەیەم بۆ نوسیت. هیوادارم بەدەستت بگات. سەرۆک ئاپۆ ئێمە تۆمان زۆر خۆش دەوێت. هیوادارین ئێوە لەو تاریکی و ستەمە رزگارتان بێت و لە زیندان ئازاد بن.

نوجان خەلیل: لەسایەی رەنجی ئێوەوە ئەمرۆ دەتوانین بە کوردی بخوێنین و بنوسین. دەتوانین لە هەموو شوێنێک بە کوردی قسە بکەین. داواکاری سەرەکیمان ئەوەیە کە ئێوە لەم میت و چەتانە رزگار بن. بە ئازادبوونتان هەموو کوردێک دەگەشێتەوە.

میدیا داود: من نامە بۆ رێبەر ئاپۆ دەنوسم. رێبەری من، دوای ئەوەی تۆ رۆیشتیت، ژیانی ئێمەی کورد زۆر دژوارە. هەرگیز لەبیرت ناکەین، تا زیندووبین ناوی تۆ هاوار دەکەین. سڵاوی گەرم و بە هیوای بینیتان..

عەبدۆ حەمود: رێبەر ئاپۆ مانی لە نەمان خوڵقاند. رێبەر ئاپۆ لە پێناو ئازادیدا رەنجی کێشا. لەپێناو مافی هەمواندا تێدەکۆشێت. ئەوانەی لێی دەترسان ئەویان خستە زیندانەوە.

ئاهین یوسف: بینینی تۆ بۆ من خەونێکی بێکۆتایی بوو. من بەردەوام بەدوای کتێبەکانتدا گەڕام. هەرگیز لەبیر ناکرێیت. تۆ ژیانی نوێ رووناک دەکەیتەوە.

نەورۆز محەمەد خەلیل: تا لەدەستم دێت نامەیەک بۆ رێبەری نەتەوەییمان دەنوسم و هێز لە خۆمدا دەبینم. هیوادارم ئێوە بە زووترین کات لە زیندانی چەتەکان ئازاد بن و ئێمە لەم چەتانەی تورک رزگار بکەن. کاتێک لە عەفرین هاتینە دەرەوە ئازارمن گەورەبوو. بەو هیوایە کە لەماوەیەکی کەمدا ئێوە ببینین.

ڤیان محەمەد سەعید: ئێمە دەزانین چ رەنجێکتان کێشاوە. گەلی کوردیش راوەستە لەسەر ئەو کارە دەکات. لەو بڕوایەدام ئێمە ئێوە لەو زیندانە رزگار دەکەین. لەو بڕوایەدام ئێمە کوردستان دەکەینە یەک پارچە. بە ئێوەوە سەربەرزین. ئێستا کاتی ئازادییە. ئێمە ئێوە و وڵاتەکەمان رزگار دەکەین.

هـ . ب