مەراسیمێکی سەربازی بۆ شەهید فارس محەمەد ئیبراهیم بەڕێوەچوو
ئەندامەکەی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لەماوەی ئەرکەکەیدا لە تەل کۆچەر شەهید بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا.
ئەندامەکەی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لەماوەی ئەرکەکەیدا لە تەل کۆچەر شەهید بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن فارس محەمەد ئیبراهیم، لە گۆڕستانی شەهید (عقاب ئەسوەد) لە تەل کۆچەر بەخاکسپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا دانیشتووانی گەرکی لەگی و چلاغا و دێرک و تەل کۆچەر، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی کۆنگرەی ستار و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و ئەندامانی یەکێتی ژنانی ئازاد و نوێنەرانی هێزە سەربازییەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەشداری مەراسیمەکە بوون.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی ناوچەی تەل کۆچەرساڵەح ئەلکەنۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "ئەگەر فیداکاری هەزاران هاوڵاتی هەرێمەکە نەبوایە، ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە پێک نەدەهات".
هەروەها دووپاتی کردەوە، دوژمن ناتوانێت ئیرادە و دەسکەوتەکانی شۆڕش لەناوببات، ئەوان تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ڕێگەی شەهیدان بەردەوام دەبن.
بەناوی مەجلیسی سەربازی تەل کۆچەر سەفقان سەکڤان گوتی: "ئێمە سەری خۆمان لەبەردەم شەهیدان دادەنەوێنین، کە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش و گەل شەهید بوون، بەڵێن دەدەین تێکۆشانی پاراستنی شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژە پێ دەدەین".
دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، لەنێو هەلهەلەی دایکان و درووشمەکانی "شەهید نامرن"، تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.