مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی دوو شەهید لە حەسەکە

سەدان دانیشتووی حەسەکە بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان ئەحمەد موتڵەق و سابر ئەحمەد لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە.

ئەمڕۆ سەدان کەس لە دانیشتووانی حەسەکە و دەوروبەری بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی هەردوو شەهید، ئەحمەد موتڵەق، بە ناسناوی ڕێناس، شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، شەهید سابر ئەحمەد، بە ناسناوی دڵشاد بادینی، شەڕڤانی کۆماندۆ، هەردووکیان لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە شاری حەسەکە لە ١ ی ئایاری ٢٠٢٣ شەهید بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان دەستیپێکرد، هاوشان لەگەڵ نمایشێکی سەرباز بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدەکان، پاشان گوتەی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن ئەندامی مەجلیسەکە، مەحمود جەواد پێشکەش کرا، لە سەرەتای قسەکانی گوتی: «شەهیدان بەڵێنیاندا درێژە بە تێکۆشان بدەن تا ڕزگارکردنی هەموو خاکە داگیرکراوەکان، ئێمەش لەسەر ڕێگەی ئەوانین».

لە درێژەی قسەکانی گوتی: «سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی شەهیدان و هێزە سەربازییەکانمان دەکەین، بەبۆنەی شەهیدبوونی شەهیدان ئەحمەد و سابر، هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەکەیان دەخوازین».

لای خۆیەوە فەرماندەی کۆماندۆ لە هەرێمی جەزیرە، زەردەشت حەسەکە وتی: «هەرچەند بڵێین، ناتوانین قارەمانێتی شەهیدەکان باس بکەین، ڕێگەی شەهیدان پیرۆزە».

فەرماندەکەی کۆماندۆ بەڵێنیدا درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن تا بەدیهاتنی هەموو خۆزگە و ئامانجەکان.

پاشان ناسنامەی شەهیدان ئەحمەد موتڵەق و سابر ئەحمەد خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا، دواتر تەرمی پیرۆزیان لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە لەنێو هەلهەلە و درووشمی ستایشکردنی شەهیدان، بەخاکسپێردرا.

هـ . ب