مەرڤان عەفرین شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین شەهیدبوو
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە شەڕڤانیان مەرڤان عەفرین (ئەحمەد عوسمان) لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا لە ١٢ حوزەیرانی٢٠٢٤دا شەهیدبووە.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە شەڕڤانیان مەرڤان عەفرین (ئەحمەد عوسمان) لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا لە ١٢ حوزەیرانی٢٠٢٤دا شەهیدبووە.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو شەهیدبوونی سەڕڤانێکی بە ناوی مەرڤان عەفرین (ئەحمەد عوسمان)ی ڕاگەیاندوو وتی: "هاوڕێمان مەروان عەفرین کە لە چوارچێوەی قۆناغی هاوڕێمان مەرڤان ئەفرین، کە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی سەردەمی بەرخۆدانی عەفرین لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە بەکرێگیراوەکانی کار و چالاکییەکانی خۆی ئەنجام دەدا، لە ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا شەهیدبوو."
لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە تێکۆشانی شەهید مەرڤان دەکات و دەڵێت: "هاوڕێمان مەرڤان عەفرین بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا، لەگەڵ چاندی بەرخۆدان و خەباتدا گەورە بووە. بە تایبەت دوای ئەوەی بە چاوی خۆی ئازار و مەینەتی گەلەکەمانی بینی، ڕق و توڕەیی لە داگیرکەران و خۆفرۆشان و خیانەتکارانی وڵاتەکەمان هێندەی تر زیادی کرد و بەڵێنی دا کە بچێتە ناو ڕیزی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین. هەڤاڵ مەرڤان لەو ڕۆژەوە کە پەیوەندی بە ڕیزەکانمانەوە کرد تا دوا ساتەکانی، بە هەستی تۆڵەسەندنەوە و ڕزگارییەوە خەباتێکی بێ وەستانی دەستپێکرد."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هیوای سەرساغی بۆ بنەماڵەی شەهید دەخوازرێت و دەڵێت: "وەک شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە کەسایەتی بنەماڵەی هەڤاڵ مەرڤان عەفریندا، هیوای سەرساغی بۆ هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەخوازین. جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە بە قارەمانەکانی وەک مەرڤان عەفرین، شارەکەمان لە داگیرکەران و نۆکەران ڕزگار دەکەین."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە ناسنامەی شەهید دانراوە:
ناسناو: مەرڤان عەفرین
ناو و پاشناو: ئەحمەد عوسمان
ناوی دایک و باوک: زەینەب- موستەفا
کات و شوێنی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.