مەسەدە لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مەسەدە) لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مەسەدە) لە ٤مین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " دوای بەرخۆدانی ٥٨ رۆژ کە گەلی عەفرین، یەپەژە و یەپەگە و هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەرخۆدانێکی قاڕەمانانەیان پیشاندا، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان بوون لە ٥٠ وڵاتی، دەستیان بە داگیرکەری کرد.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا زۆربەی گەلی عەفرین لەسەر زێدی خۆی ئاوارە بوون، لە ئەنجامدا داگیرکەریدا دیموگرافیای عەفرین گۆڕدرا و شارانیەکەی گۆڕا و کارەسات دروست بوو.

لە بەرانبەر ئەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیدەنگی هەڵبژارد، زۆربەی دەوڵەتان پشتگیریان لە دەوڵەتی تورک کرد و گەلی عەفرین و سوریایان هەڵخەڵەتاند. بە تەنها بە چەند راگەیەنراوێک کردەوە داگیرکەریەکان شەرمەزار کران. ئەوەش نیشانەی ئەوەی کە دەستیان لە داگیرکردنی عەفریندا هەیە.

لەلایەک ئێمە داوای هەڵگرتنی داگیرکەری تورک لە عەفرین دەکەین و لەلایەکی دیکەوە رایدەگەینین کە دۆزی رزگاری ئەو شارە کاری سەرەکی ئێمەیە، لەبەرئەوەی عەفرین سەروەری سوریا دەگەڕێنێتەوە. هەروەها بانگەوازیمان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە لەبەرانبەر گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین بۆ سەر زێدیان و هەڵوەشاندنی هەموو سیاسەتەکانی گۆڕانکاری دیموگرافی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و گەڕەنتی گەڕانەوەی هاوڵاتیان بدەن. لە هەمانکاتدا لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کۆمیتە پێکبهێنرێن و دەست بە لێپرسینەوە بکرێت."

ف.ق