مەسەدە: پێویستە لێپێچینەوە لە دەوڵەتی تورک بکرێت

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی لە زاخۆ شەرمەزار کرد و داوای کرد کە دەوڵەتی تورک بەم هۆیەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت.

مەسەدە لەبارەی کۆمەڵکوژی گوندی پەرەخی زاخۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

"دوێنێ (٢٠ی تەمووز) لە تۆپبارانی دژی سەیرانگەیەکی زاخۆی باشوری کوردستان – عێراق- دا، لانیکەم ٩ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٣ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون. دەوڵەتی تورک کە گوایە دراوسێیە، خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکات. دەوڵەتی تورک هەمیشە گوند و شارەکان کە خەڵکی مەدەنی تێدایە دەکاتە ئامانج، هیچ ڕێزێک لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ ناگرێت و دەستدرێژی دەکاتە سەر ئاسایشی و ئارامی هەرێمەکە، بە تایبەتی سوریا و عێراق.

ئێمە ئەم کۆمەڵکوژیە بە توندی شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتی عێراق دەکەین، بە تایبەتی خانەوادەی قوربانیان، پشتگیری خۆمان بۆ خانەوادەی برینداران دەردەبڕین و هیوا زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ئێمە تەئکید لەسەر گرنگی هاوکاری هەموو هێزە سیاسیەکانی عێراق دەکەین، بە تایبەتی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی باشوری کوردستان کە پشتگیری لە گەل بکەن کە لە سەرەتای کۆمەڵکوژیەکەدا رژانە نێو شەوامەکان و هەبوونی دەوڵەتی تورکیان لەسەر خاکی عێراق رەت کردەوە.

ئێمە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە پێویستە دەستوەردان بکەن، ڕێوشوێنی پێویستە بگرن و بەهۆی دەستدرێژی سەر وڵاتانی دراوسێ و بێرێزیکردن بە یاسا نێودەوڵەتیەکان، حساب لە دەوڵەتی تورک بخوازن و سنورێک بۆ جموجووڵی دڕندانەی دەوڵەتی تورک دانێن."

ف.ق