موسلیم: شەڕی ئوکراینا و روسیا کاریگەری لەسەر ئێمەش دەبێت

ساڵح موسلین رایگەیاند، شەڕی ئوکراینا و روسیا، هەر وەک چۆن کاریگەری لەسەر سیاسەتی هەموو جیهان داناوە، هەروەها کاریگەری لە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش دادەنێت و وتی، " بۆ ئەوەی شەڕەکە کاریگەریەکی زۆرمان لەسەر دروست نەکات، ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر.

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لەبارەی پرسە گرنگەکانی ڕۆژ قسەی کرد.

لە سوریا ١١ ساڵە شەڕ و قەیران هەیە. ئێوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ڕۆژەڤ گەرمە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ەوە شەڕ و ئاڵۆزی هەیە. ئێمە لەگەڵ ڕژێمی سوریا، لە سەرەتای رووداوەکانی سوریادا لە سالی ٢٠١١ەوە کەوتینە نێو قۆناغێکی نوێ. وەک گەلی کورد، دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا. لەلایەک ڕژێم و لەلایەکی دیکەوە فاشیزمی تورک، ئێران و لایەنەکانی دیکە ئەم دۆغەیان تەحەموڵ نەکرد. ئەوەی سەرۆکایەتی و دوژمنایەتی کورد دەکات، دەوڵەتی تورکە.  ئەم دۆخەش ئیدی شاراوە نییە و لەبەرچاوە. بەڕێوەبەری ڕۆژئاوا بۆ هەرکوێ بچێت، دەوڵەتی تورک یان سیخوڕەکانی لەوێن. ئەو هێڵ و هەوڵدانەکانی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٢٣ەوە نەگۆڕاوە و بەردەوامە. وەستانەوە و شەڕکردن لەدژی ئەوە کارێکی ئاسان نییە و ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین. تورکیاش ئێدی ناچارە ڕێگەیەک هەڵبژێرێت. ئەم قەیرانە زۆر لایەنەیەی کە ئەم دواییانە روویدا، بەم هۆیەوەیە. ٧ ساڵ ڕێگەی جیاواز تاقیدەکرێتەوە.

بۆ چارەسەریەک دروست نابێت، چی شتێک ڕێگرە لەبەردەم چارەسەری؟

رژێمی سوریا موخاتەبی ئێمەیە، بەڵام ئاشتی تەنها بە داواکاری ئێمە نابێت، لایەنی بەرانبەریش پێویستە داوای ژیانێکی ئاشتیانە بکات. دۆخی ڕۆژئاوا ئێستا بەم شێوەیەیە. شەڕی ئوکراینا و روسیا هەر وەک چۆن کاریگەری لەسەر جیهان داناوە، کاریگەری لەسەر ئێمەش دروست دەکات. بۆ ئەوەی کاریگەری زۆر لەسەرمان نەبێت، پێویستە خۆمان و گەلەکەمان ڕیکبخەینەوە. ئەگەر هێرشێک بکرێت، بە تەئکیدی خۆمان دەپارێزین. پێویستە ئەم راستیە لەبیرنەکرێت، لە سوریا چارەسەری بە تەنها بە گەلانی سوریا نەماوە، هێزەکانی دیکەش کاریگەریان زۆرە. هێزەکان کە لە جێگەیەک شەڕ دەکەن، ناتوانن لێرە ڕێکبکەون، بۆیەش لێرەش هەندێک رووداو روودەدەن. ئێمە ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر.

لە چوارچێوەی فورۆمی دیپلۆماسی ئەنتاڵیادا لەنێوان حکومەتی تورک و پەدەکەدا کۆبونەوە ئەنجامدران. دوای کۆبونەوەکە پەدەکە هێزەکانی گواستەوە بۆ هەرێمی حەفتانین. لەم دۆخەدا هەڵوێستی پەدەکە چۆن دەبینن؟

ئێمە جومجووڵی سەربازی بە مەترسی دەبینی، پێویستە نەبێت و داوا لە گەل دەکەین کە ئاگاداری دۆخەکە بن. ئەگەر گەل بە ڕێبازی دیموکراسی لە بەرانبەری بوەستێتەوە و هەوڵەکان ئاستەنگ بکات، زۆر باش دەبێت. لەبەرئەوەی گەریلاکان ڕۆڵەی هەموو کوردستانن.

پلان هەیە کە سیستمی فیدڕال بخەنە مەترسیەوە، سیستمەکە هەڵوەشینن. تورکیا لەوێ هێزێکی داگیرکەرە و زیاتر لە ٥٠ بارەگای سەربازی هەیە، لەدژی کورد خاوەن پلانە، بەم شێوەیە خۆی جێگیر دەکات و ئامادەکاری هەیە. یاریەک دەتوانێت زیانێکی گەورە بە هەموو کورد بگەیەنێت.

فورۆمی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لایەنێکی فێڵ و تەڵەکەبازیە. بانگهێشتکردنی هێزەکانی باشوری بۆ ئەوێ، واتە بەشداریکردنیان لەو فێڵ و تەڵەکەبازیە.

بێ تەڤگەری ئازادی و عەبدوڵلا ئۆجالان چارەسەری نابێت. پرسی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان زۆر گرنگە، پێویستە پێداگیری لەسەر بکرێت. سەرەتا پێویستە دۆخی ڕێبەر ئۆجالان باش بکرێت. نەک بە تەنها بۆ فاشیزمی تورک ئەمە دەڵێم، هەندێک هێز هەن کە لەوێ دەیهێڵنەوە. ئەو هێزانەش پێویستە ئێدی بیر بکەنەوە. ئەو هێزانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لەوێ دەهێڵنەوە، ئەگەر بیانەوێت کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسوەر بکرێت، پێویستە بە ڕێبەر ئاپۆوە دەستپێبکەن. هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە سەرەتایەک.

ئێمە لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار و هەستیارداین. لە جیهان و دەەورۆبەرمان ئاگر گەورە دەبێت. ئێمە لە کام ئاستدا یەکگرتووبین، لەو ئاستەدا کەمتر زیانمان بەردەکەوێت.

ف.ق