مین لە شێراوا تەقییەوە: ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە دەورووبەری ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە ٢ کەس گیانیان لە دەستدا و ٢٠ مەڕیش کوژران.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار ( ANHA)، مینێک لە ناوچەیەکی نێوان گوندەکانی بێنێ و گوندی تنبێی سەر بە ناوچەی شێراوا تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامدا خەلیل بەحری حەمادە تەمەن ٣٥ ساڵ و منداڵێک بە ناوی بەحری محەمەد تەمەن ٨ ساڵ، کە مەڕیان دەلەوەڕاند گیانیان لە  دەستداوە.

هەروەها ٢٠ مەڕیش لەو تەقینەوەیەدا کوژراون.

ژ.ت