مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شەرمەزار دەکەین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووەتە مایەی نیگەرانی و بێزاری دەوڵەتی تورک.

سەبارەت بە هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی هەینی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لە تویتێکدا فەرماندەی گشتیی قەسەدە رایگەیاندووي: "بە توندی سەركۆنەی بەئامانجگرتنی فرۆكەخانەی سلێمانی دەكەین لەلایەن توركیاوە، ئەم پێشێلكارییانە لە عێراق و سوریا بەردەوامن و ڕەهەندی مەترسیداریان دژی ناوچەكە هەیە".

هەرلەدرێژەدا رایگەیاندووە: "هەڵوێستی نەتەوەییانەی یەكێتیی نیشتمانی بۆ پشتگیری لە براكانی لە سوریا، توركیای نیگەران كردووە".

مەزڵوم عەبدی لە کۆتایی تویتەکەیدا جەختیکردووەتەوە، "لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ براكانمان و هاوپەیمانەكانمان لە سلێمانی بەردەوام دەبین، ئێمە لە یەك بەرەداین دژی ئەم پێشێلكارییانە".

هـ . ب