ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ شه‌هیدكراون، ئاشكرا كرا

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵه‌ كچانه‌ی له‌ ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ هێرشبه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه‌ شه‌هیدبوون، ئاشكرا کرد.

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ناوی شه‌هیده‌كانی هێرشی ئاسمانی داگیركه‌ری تورك كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی كچانی گوندی شه‌مۆك كه‌ دوو كیلۆمه‌تر له‌ باره‌گای هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر رێگه‌ی تل ته‌مر – حه‌سه‌كه‌ دووره‌، ئاشكرا كرد.

 به‌ پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوی شه‌هیده‌كان به‌م جۆره‌یه‌: رانیه‌ عه‌تا، زۆزان زێدان، دیلان عێزه‌دین، دیانه‌ عه‌لۆ.

هـ . ب