ناوچەی شەرای عەفرین بۆردومان کرا

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گوندی مەرەناز-ی سەر بە شەرا لە کانتۆنی عەفرینی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتوون، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گوندی مەرەناز-ی سەر بە شەرا لە کانتۆنی عەفرینی بۆردومان کردوە.

تا ئێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانە زانیاری نەخراوەتەڕوو.

ژ.ن