ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوا، لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی ڕێکدەخات بەناونیشانی " لۆزان: ڕاستکردنەوە و چارەسەری کێشەکانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی". بۆ باسکردن لە ئاکامەکانی پەیماننامەی لۆزان و سیڤەر و پرسەکانی گرنگەکانی دیکەی پەیوەست بە گەلی کورد. بڕیار وایە، سەدان کەسایەتی و ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداری چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن.
کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی ٦ و ٧ تەمموز لە شاری حەسەکە بەڕێوەدەچێت، هەریەک لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژئاوا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نووسینگەی یاسایی سەدە، وتاری خۆیان پێشکەش دەکەن، هەروەها پێشانگایەکی فۆتۆگرافی دەربارەی ئاکامەکانی پەیماننامەی لۆزان دەکرێتەوە.
وا بڕیارە کۆنفرانسەکە لە پێنجشەممە و هەینی بەڕێوەبچێت، لە هەر ڕۆژێکدا سێ کۆبوونەوە دەکرێت و چەند تەوەرێک دەخرێتە بەرباس:
ڕۆژی یەکەم:
١-بارودۆخی سیاسی هەرێمەکە پێش پەیماننامەی لۆزان.
-ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ و مێژووی نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
-دۆخى کورد و کوردستان لە ڕێی دامەزراندنی نێودەوڵەتییەوە.
٢- خوێندنەوەیەکى مێژوویی کە لە ١٠٠ ساڵدا کە لەدژی کوردان پێکهاتوون.
-خوێندنەوەیەکى مێژوویی لەسەر پەیمانی سیڤەر لە ساڵى ١٩٢٠ و پەیمانى قاهیرە لە ساڵی ١٩٢١.
-مێژووی پەیماننامەی لۆزان، هۆکارەکانی و ئەو کێشانەی کە لێیکەوتووەتەوە.
٣- پەیمانى لۆزان و ئەنجام و کاریگەرییەکانى لەسەر گەلی کورد.
-پەیماننامەی لۆزان و سیاسەتی ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان داگیرکردووە (ناسیۆنالیزم و کۆچی بەزۆر).
-پەیمانى لۆزان و کاریگەری لەسەر سیاسەت و کلتور و کۆمەڵگە و ئابوری و لەسەر گەلی کورد.
-ڕەوشی جوڵانەوەکانى کورد لە ناو دووهەمین سەد سەدەدا.
ڕۆژی دووەم
١-ڕەوشی کوردان و ڕێگری و ئاستەنگەکان.
-ڕەوشی ئێستا لەڕووی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتى و کلتوری، لە چوار بەشی کوردستان، ئەو شتانەى کە لەم کاتەدا کورد بەدەستى هێناوە.
– ڕۆڵی کوردان لە دۆخی سیاسیدا، چارەنوسی دەوڵەتانى داگیرکەری کوردستان، هەروەها لە دیموکراتیزەکردندا لە هەرێمەکەدا.
-بەربەستە ناوخۆییەکانی پەیوەست بە حیزب و هێزە کوردییەکانەوە.
-بەربەستە دەرەکییەکان و سیاسەتی دەوڵەتە سەردەستەکان لەسەر کێشەی کورد.
٢-ڕێباز و شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی شەڕی جینۆساید دژی گەلی کورد.
-خوێندنەوەیەک لەسەر ستراتیژی کوردان لە سەدەى ٢١دا.
– هێڵی سیاسی کە پێویستە هەبێت.
-پەیوەندییەکانی نێوان هەر چوار لایەنەکە لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە چۆن دروست دەبێت؟
-گرنگی ڕێککەوتنی نێوان کورد و بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنه.
-هەڵسەنگاندنی یاسایی و مافەکانی پەیماننامەی لۆزان.
٣-تێپەڕاندنی پەیمانى لۆزان و دۆزینەوەى چارەسەری هەرە گونجاو.
-نەتەوەی دیموکرات وەک نموونەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و دیموکراسیانە لەگەڵ گەلانی دیکە.
-بنەمای تیۆری و فەلسەفی و ئەخلاقی کە نەتەوەیەکی دیموکراتی لەخۆ دەگرێت.
– نەتەوەی دیموکراتیک وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی.
– ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتى سوریا وەک نموونەى چارەسەر.
-هۆکار و پێویستییەکانى دامەزراندنى ئەو ئیدارەیە.
-جیاوازی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و نموونەی ئیدارەکانی تر، دەستکەوتەکانی ئیدارەی ئۆتۆنۆمی لە بواری پێکەوەژیانی خەڵک، ئایینەکان و زمانەکان، هاوسەرۆکایەتی و هتد.
-ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری وەک نموونەیەک بۆ چارەسەر لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.