ناوەندی شاری عەفرین موشەکبارانکرا
راگەیەنرا شاری عەفرین کە لەلایەن دوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ئەمڕۆ موشەکبارانکراوە.
راگەیەنرا شاری عەفرین کە لەلایەن دوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ئەمڕۆ موشەکبارانکراوە.
بەپێی هەواڵێ ئاژانسی هاواری رۆژئاوای کوردستان کە هەواڵەکەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانی سەر بە سوپای سوریا بەستوووە، ناوەندی عەفرین موشەکبارانکراوە. هێرشی موشەکی کاتژمێر لەنێوان ١٤:٠٠دا ئەنجامدراوە.
لە ئازاری ٢٠١٨ەوە شاری عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە و لەو مێژوویەوە چەندین جار ناوەندی شارەکە بۆردومانکراوە. بەرپرسانی دیمەشق هاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
ف.ق