نەتەوە یەکگرتووەکان: تالیبان لانیکەم ٧٢ کەسی کوشتووە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بزوتنەوەی تالیبان لە مانگی تەموزەوە کە بوو بە دەسەڵاتدار، لانیکەم ٧٢ کەس کوشتووە.

نەدا ئەلناشیف یاریدەدەری کۆمسیاری پایەبەرزی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە، بەڵگەیان لە دەستدایە کە لە مانگی تەموزەوە تاوەکو ئێستا، لانیکەم ١٠٠ کەس لە لایەنگرانی حکومەتی پێشوو و هێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی پێشووی ئەفغانستان کوژراون کە لانیکەم ٧٢ کەسیان لەلایەن چەکدارانی تالیبانەوە کوژراون.

نەدا ئەلناشیف رایانگەیاند، "لەگەڵ لێبوردنی گشتی کە تالیبان دوای ١٥ی تەموز رایگەیاندبوو، راپۆرت لەبارەی رووداوەکانی کوشتن، بووەتە جێگەی نیگەرانی."

هەروەها وتی، "لەبەرچاوی خەڵکی تەرمەکان دەشێوێنرێن کە ئەمەش ترسی لەلای خەڵکی دروست کردووە."

هەروەها لە ویلایەتی نانگرهار، ٥٠ کەس بە گۆمانی ئەندامێتی داعش کوژراون.

ف.ق