نوری مەحمود: ئەردۆگان بۆ پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن هێرش دەکات

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، نوری مەحمود، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ڕوناهی ئاماژەی بەوە کرد، ئەردۆگان لەڕێگەی هێرشەکانەوە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن دەکات.

لە چاوپێکەوتنەکەدا، مەحمود ئاماژەی بەوە کرد، ئەردۆگان هێرش دەکات لەپێناو بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئایندە، هەوڵدەدات چەتەکانی داعش زیندوو بکاتەوە و پشتیوانیان بکات. هەروەها ئاماژەی کرد بە کوشتنی سەرکردەی چەتەکانی داعش بەناوی ئەبو ئیبراهیم ئەلقورەیشی، دووپاتی کردەوە ئەم چەتەیە لە تورکیا مەشقی پێکراوە.

وتەبێژی یەپەگە دووپاتی کردەوە، سەرکوت و پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە بۆ سەر گەلی تورک و کورد، ئەم گەلانە هاندەدات دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکان.

ف.ق