پادک: ١٥ ی ئاب کەسێتی کوردی بەرخۆدەری زیندوو کردەوە

پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردی لە سوریا (پادک) بەبۆنەی ٣٩ هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب، پیرۆزبایی لە گەلانی هەرێمەکە کرد.

پادک پەیوەست بە ٣٩ هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکە هاتووە: "سیاسەتی زۆردارانەی سەرکوت و نکۆڵیکردن لە ناسنامەی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانییەوە لە کوردستان بەردەوامە، گەلی کورد ملکەچی ئەم سیاسەتانە نەبوو، بەڵکو هاندەربوون بۆ ڕاپەڕین و بەرهەڵستی سەربازی و سیاسی لەسەر بناغەیەکی فەلسەفی و ئایدۆلۆژی، بە ئامانجی پاراستنی تایبەتمەندییە مێژوویی و جڤاکی و چاندییەکانی لە مەترسی سڕینەوە و لەناوچوون".

ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی کردەوە "هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، کەسێتی بەرخۆدەری کوردی زیندوو کردەوە و گەڕاندییەوە بۆ پێگە مێژووییەکەی لە هەرێمەکە و جیهاندا، بووە دەستپێکی قووڵبوونەوەی هۆشیاری کوردی".

پادک ٣٩ هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابی لە هەموو گەلانی هەرێمەکە پیرۆز کرد و دووپاتی کردەوە: "سەرکەوتنەکانی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان شکڵگرتن و درێژکراوەی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ ی ئابە".