پاشای ئیمارات پێشوازی لەبەشار ئەسەد دەكات و ئەمریكاش توڕە دەبێت

سەرۆك دەوڵەتی سوریا، بەشار ئەسەد رۆژ هەینی ١٨ی ئادار دوای یازدە ساڵ و لەپاش ئاڵۆزیەكان و شەڕی ناوخۆی سوریاوە سەردانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كرد و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.

شێخ محەمەد بن زاید ئەلنەهیان؛ پاشای ئیمارات لەدیدارەكەی لەگەڵ بەشار ئەسەد دەڵێت:"سوریا ستوونی بۆنیادینی ئاسایشی عەرەبەكانە" و كەیفخۆشی خۆی هێنایە زمان بۆ بەرەودان بەپەیوەندیەكانی ئیمارات و سوریا.

هەر ئەمڕۆ نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەمەڕ هەڵوێستی ئەمریكا لەسەر سەردانی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات دەڵێت:"بەشاری ئەسەد بەرپرسە لەكۆشتن و ئازاردنی بەسەدان ئینسان لەگەلانی سوریا".

پرایس دەلێتیش:"وڵاتەكەی هەست بەنائۆمێدیی و نێگەرانیەكی قوڵ دەكات بەرامبەر بەهەوڵەكانی شەرعییەت بەبەشار ئەسەدی سەرۆكی رژێمی سوریا.

ف.ق