په‌یه‌ده: ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت ناتۆ له دژی كورد به‌كاربهێنێت
په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان، به‌تایبه‌تی ناتۆ له دژی كورد به‌كاربهێنێت.
په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان، به‌تایبه‌تی ناتۆ له دژی كورد به‌كاربهێنێت.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، هه‌وڵده‌دات سه‌رجه‌م هێزه‌كان له دژی كورد به‌كاربهێنێت و ڕاشیگه‌یاند، له ڕێگه‌ی قوستنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ، ده‌یه‌وێت به‌تایبه‌تی ناتۆ له شه‌ڕی دژی كورد به‌كاربهێنێت.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له چوارچێوه‌ی ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆدا، له دانوستانه‌كانی نێوان توركیا و سوید، ناوی په‌یه‌ده‌ش خراوه‌ته به‌ر باس.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕژیمی تورك ده‌یه‌وێت، سه‌رجه‌م هێزه‌كان به‌تایبه‌تی ناتۆ له شه‌ڕی دژی كورد به‌كار بهێنێت.
ئێمه گوشار و سه‌رانه‌سه‌ندن ئیدانه ده‌كه‌ین
ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، جارێكی دیكه ده‌مانه‌وێت ڕایبگه‌یه‌نین، ئێمه ڕێز و پێزانینمان هه‌یه بۆ گه‌لی سوید و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی بۆ ده‌ستبه‌ربوونی ئاشتی و پرسی سوریا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن. پارته‌كه‌مان هیچ شتێكی له دژی گه‌لی سوید و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش گوشار ده‌خرێته سه‌ر سوید. ئێمه ئه‌و گۆشار و شانتاژانه شه‌مه‌زار ده‌كه‌ین، كه به هۆی پشتگیرییه‌كانی سوید له دیموكراسی و هه‌ڵوێستی مرۆڤی ده‌خرێنه‌سه‌ری.
ژ.ن