پێکدادان لە گرێسپی داگیرکراو
پێکدادانی نێوان چەتەکانی داگیرکەری تورک لە شاری گرێسپی داگیرکراو، کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
پێکدادانی نێوان چەتەکانی داگیرکەری تورک لە شاری گرێسپی داگیرکراو، کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، چەتەیەک بەناوی ئەبو بەرا ئەلنعێمی کوژراوە، سەرچەتەیەک بەناوی ئەبو عەلی دەستگیرکراوە، پاش ئەوەی "پۆلیسی سەربازی" سەر بە داگیرکەری تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەبو عەلی سەرکردەی کەتیبەی "ڕەمەزان شەلال"، بەهۆیەوە پێکدادان ڕوویدا.
ناوچە سورییەکانی ژێر دەستی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گرژی و پشێوی بەخۆیانەوە دەبینن، لەگەڵ بەردەوامی حاڵەتەکانی کوشتن و تاڵانی و ڕفاندن لەلایەن چەتەکانی داگیرکەرەوە.