پێکدادان لە کامپی هۆل ڕوویدا و هەوڵێکی چەتەکانی داعش شکستی هێنا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵێکی شانەکانی چەتەکانی داعشیان لە کامپی هۆل تێکشکاند و ژمارەیەک چەتەیان دەستگیرکرد.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری حەسەکە لە بەشی چوارەمی کامپی هۆل ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا. لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شانەکانی چەتەکانی داعشدا بە چەکی سووک و مامناوەند شەڕ هاتە ئاراوە.

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کامپەکەدا بەردەوامە و ژمارەیەک چەتەش دەستگیرکراون.

ژ.ت