پێکدادانی چەتەکان لە عەفرینی داگیرکراو کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە
پێکدادانی توندی نێوان چەتەکانی "ئەحرار ئەلشام" و "عیمشات" لە ناوەندی شاری عەفرینی داگیرکراو، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
پێکدادانی توندی نێوان چەتەکانی "ئەحرار ئەلشام" و "عیمشات" لە ناوەندی شاری عەفرینی داگیرکراو، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان لە عەفرینی داگیرکراوەوە، دوێنێ، پێکدادانی سەخت ڕوویداوە لەنێوان چەتەکانی "ئەحرار ئەلشام" و "سوڵتان سلێمان شا"ی تورکمانی ناسراو بە "عیمشات"، لە نزیک چوارڕیانی کاوە تاوەکو چوارڕیانی قەبان لە ناوەندی شاری عەفرینی داگیرکراو.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، بەهۆی پێکدادانەکەوە کوژراو و بریندار لە ڕیزی هەردوولا و خەڵکی سیڤیل هەبووە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین، لەنێو حاڵەتێکی پڕ لە پشێویی و ئاڵۆزی ئەمنی.
پاش چەند کاتژمێرێک لە پێکدادانی توند، چەتەکانی "هەیئەی تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسڕەی پێشوو)، دەستوەردانی کردووە و ناوچە گشتییەکان و گەڕەکەکانی ناوەندی شارەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە.
جێگەی ئاماژەیە، حاڵەتێکی پشێویی و ئاڵۆزی ئەمنی و پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان چەتەکانی سەر بە داگیرکەری تورک لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە، هاوشان لەگەڵ بەردەوامی تاوانەکانی کوشتن و ڕفاندن و دزی و تاڵانی.