پێکدادانی توند لەنێوان چەتەکان لە هەرێمە داگیرکراوەکان ڕوویدا
لە هەرێمەکانی ئەعزاز و مارع و بابی داگیرکراو، پێکدادانی توند لەنێوان چەتەکان ڕوویدا.
لە هەرێمەکانی ئەعزاز و مارع و بابی داگیرکراو، پێکدادانی توند لەنێوان چەتەکان ڕوویدا.
بەگوێرەی سەرچاوەکان لە هەرێمە داگیرکراوەکان، ئەم بەیانییە پێکدادانی توند لەنێوان چەتەکانی داگیرکەری تورک ڕوویدا، چەتەکان چەکی مامناوەند و قورسیان بەکارهێناوە لە ئەعزاز و باب و مارعی داگیرکراو، ئەوەش بە پاساوی ڕاوەدوونانی بازرگانانی مادەی هۆشبەر.
پێکدادانەکان و هەڵکوتانە سەر ماڵەکان درێژەی کێشا، بەهۆیەوە کوژرا و بریندار لە ڕیزی چەتەکان و دانیشتووان هەبوون.
هەرێمە داگیرکراوەکانی باکوری سوریای ژێر دەستی داگیرکەری تورک، ڕەوشێک لە پشێوی و نائارامی بەخۆوە دەبینن، بەهۆی تاوانەکانی کوشتن و ڕفاندن و تاڵانی و بڵاکردنەوە و بازاڕگەرمکردنی مادەی هۆشبەر لەلایەن چەتەکانی داگیرکەری تورکەوە، ئەم هەرێمانە بوونەتە کانگای بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر بۆ هەرێمەکانی تری سوریا.
لەلایەکی ترەوە، چەتەکانی داگیرکەری تورک و بەناو مەجلیسە خۆجێیەکان، فشار دەکەنە سەر دانیشتووان و بەربەست دەخەنە بەردەم کاری کاسبکاران، ئەمەش تووڕەیی و بێزار هاوڵاتیانی لێ کەوتۆتەوە.