پێنتاگۆن: لە سوریا فرۆکە سەربازییەکانی رووسیا مەترسی دەخەنە سەر فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئەمریکا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند کە فرۆکە سەربازییەکانی روسیا لە سوریا مەترسی بۆ سەر ئەو فڕۆکە بێفرۆکەوانە ئەمریکییانە دروست دەکەن، کە بەشدارن لە ئۆپراسیۆنی دژی داعش.

ژەنەڕاڵ ئالێکسیوس گرنکویچ لە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە، "فڕۆکە سەربازییەکان کرداری مەترسیدار و ناپسپۆڕانە ئەنجام دەدەن".

ژەنەڕاڵە ئەمریکییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە فرۆکە رووسییەکان سەلامەتی هەموو فڕۆکە پەیوەندیدارەکان دەخەنە مەترسییەوە و داو بۆ فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەنێنەوە و بە شێوەیەکی مەترسیدا لە نزیکیانەوە دەفرن".

دەوترێت کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو جار دۆخی بەو جۆرە روویداوە.

هـ . ب