"پەروەردە شوێنی فیکری ڕێبەر ئاپۆیە"

لە شەهبا، چوارەمین خولی پەروەردەیی "شەهید تێکۆشەر عەفرین" بۆ پیاوان، لە ئەکادیمیای شەهید کارگەر بە بەشداری ١٤ کەس کرایەوە.

ئەکادیمیای شەهید کارگەر یەکێکە لەو ئەکادیمیایانەی لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە بۆ پیاوانی شەهبا کراوەتەوە. چەند خولێک لەوێدا بەڕێوەچوون. چوارەمین خولی پەروەردەیی "شەهید تێکۆشەر عەفرین" لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە بە بەشداری ١٤ پیاو کرایەوە. ئەندامی دامەزراوە و مەجلیسەکانی شەهبا لە خولەکەدا بەشداربوون.

ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار لە عەفرین و شەهبا، نەورۆز هاشم، باسی خولەکەی کرد و گوتی: "چوارەمین خولی شەهید تێکۆشەر عەفرین لە ئەکادیمیای شەهید کارگەر کرایەوە. ئەم خولە لەسەر بناغەی گۆڕان و خۆناسین کرایەوە. پیاو پێویستی بە ناسینی هەردوو ڕەگەزە، سیمینارەکان پەیوەستبوون بەم پرسەوە. هەروەها هەردوو بەرگی کتێبی "چۆن بژین" خوێنرایەوە و گفتوگۆی لەسەر کرا. بەشداربووان ڕایانگەیاند، خولەکە کاریگەری هەبووە و ئاستێک زانینیان دەسکەوتووە".

"پەروەردە شوێنی فیکری ڕێبەر ئاپۆیە"

هاوسەرۆکی کەمپی عەفرین، مەسعود خەلۆ، کە بەشداری خولەکە بوو، گوتی: "ئەم ئەکادیمیایە شوێنی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە. هەمووان پێویستیان بە پەروەردەیە. ١٥ ڕۆژ لە خولەکەدا بووین، سیمینارەکان کاریگەرییان کردە سەر کەسێتیمان. خۆمان باشتر ناسی. دەبێت ئەنجامەکانی لە ژیانماندا دەربخەین".

"لەڕێگەی پەروەردەوە ڕاستی خۆمان دەناسین"

ئەندامی مەجلیسی پەیەدە، حەسەن سلێمان، گوتی: "لە سەرەتای خولی شەهید تێکۆشەر عەفرینەوە، سیمینار پێشکەش کرا دەربارەی گرنگی پەروەردە و پرسەکانی وەک مێژووی ژن، چۆن بژین و چییەتی جڤاکی سرووشتی. لەڕێگەی پەروەردەوە کێماسیی خۆمان ناسی. ئەمڕۆ، لەڕێگەی پەروەردەوە باشتر خۆمان دەناسین".