پێشێلکاری چەتەکانی تورک لە گرێسپی و سەرێکانی لە مانگی حوزەیران
بەگوێرەی ناوەندی بەدیکۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاستی پێشێلکارییەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مانگی حوەزیران لە سەرێکانی و گرێسپی داگیرکراو زیاتر بووە.
بەگوێرەی ناوەندی بەدیکۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاستی پێشێلکارییەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مانگی حوەزیران لە سەرێکانی و گرێسپی داگیرکراو زیاتر بووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ناوەندەکە، ڕێژەی توندوتیژی و تاوان و پێکدادانی نێوان چەتەکانی داگیرکەر زیاتر بووە، هەروەها تەقینەوەکان لە سەرێکانی و گرێسپی زیادیان کردووە.
ناوەندی بەدیکۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا Vdc-Nsy لەماوەی مانگی حوەزیرانی ٢٠٢٣، پێشێلکارییەکانی تورکی لەم هەرێمانە کردۆتە ڕاپۆرت، بەم جۆرەی خوارەوە:
_ کوشتنی دوو کەس بەهۆی بۆردوومان.
_ ٥ ڕووداوی تەقینەوەی بۆمب.
_ ٣٣ کەس دەستگیرکراون و ١٧ کەسیان ئەشکەنجەدراون.
- ١٩ حاڵەتی ڕفاندن.
_ ٥ کەس برینداربوون و یەکێکیان مناڵە، بەهۆی بۆردومان و هەڵکوتانە سەر ماڵ، یان پارچەی تەقینەوە و بۆمبەکان یان لێدانیان لەلایەن چەتەکانەوە.
_ ٩ جار بۆردومانی ئاسمانی و لەڕێگەی تۆپ و هاوەنەوە بۆ سەر گوندەکان، بەهۆی ٧ بریندار و هاوڵاتییەکی کوژراوی لێ کەوتەوە.
_ ٩ حاڵەتی پێکدادانی چەتەکان لەنێو شارەکان تۆمارکراوە.
هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ داگیرکری سەرێکانی و گرێسپی، بۆتە هۆی کارەساتی مرۆیی و ئاوارەبوونی ٣٧٥ هەزار هاوڵاتی، لەگەڵ پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئەشکەنجە و دەستگیرکردن و کوشتنی ئاشکرا و دەستبەسەراگرتنی زەوی و موڵکی تایبەت و بۆردومانی هەڕەمەکی و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، هاوشان لەگەڵ بەئامانجگرتنی پزیشکان و ڕۆژنامەوانان، هەموو ئەمانە هۆکاربوون بۆ خراپبوونی ڕەوشەکە و سەرهەڵدانی پشێوی ئەمنی و گەڕانەوەی تەقینەوە و کوشتن.
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی (هەیئەت تەحریر ئەلشام و سوپای نیشتیمانی) بەردوامن لە پێشێلکاری، ٢٧٩٥ کوژراون و ٧٤٩٥ برینداربوون، ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتۆتە ٩٠٥٣ کەس لە سەرەتای داگیرکارییەوە، ٦٩٧٩ کەسیان ئازادکراون، بەڵام چارەنووسی ئەوانیتر نادیارە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لەژێر ئەشکەنجەدا مردوون گەیشتۆتە ١٨١ کەس، ژمارەی ئاوارە سورییە کوژراوەکان بە فیشەکی داگیرکەری تورک گەیشتە ٥٦٠ کەس، لەنێویاندا (١٠٣ مناڵی خوار ١٨ ساڵ، ٦٧ ژن).