ڕێپێوانی جەماوەری کانتۆنی فرات: لەگەڵ گەلەکەماندانین و سەردەکەویین

بە هەزاران کەس لە خەڵکی کانتۆنی فرات بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەستانەوە و پەیامی بەرخۆدانییان دا.

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دانیشتوانی کانتۆنی فرات ڕژانە گۆڕەپانەکان و بە توندی ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد.

بە بەشداریی هەزاران کەس لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد گردبوونەوە و تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بە ڕێپێوان ڕۆشتن. لە ڕێپێوانەکەدا چڵە زەیتوون کە هێمایی ناسنامەی عەفرینە و ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆوە بەرزکرانەوە.

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بە بەرخۆدانمان هێرشە داگیرکارییەکان تێکدەشكێنین' ئەنجامدرا.

'سەرکەوتن بۆ ئێمەیە'

لە دوای گەیشتی جەماوەری ڕێپێوانەکە بە گۆڕەپانی شەهید عەگید، بۆ یادکرنەوەی شەهیدان خولەکێک تەرخان کرا.

دواتر هاوسەرۆکی دەستەی ژینگەیی کانتۆنی فرات، عارف بالی لە گۆرەپانەکەدا قسەی کرد و جەختی لەوە کردەوە وەک گەلانی ڕۆژئاوا هەموو کات لە تێکۆشاندا دەبن و کۆتایی بە داگیرکارییەکان دەهێنن.

لە بەردەوامییدا عارف ئاماژەی بە پشتگیریدانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد بۆ گەلانی هەرێمەکە و وتی: "گرووپەچەتەکان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەردۆغاندایە و لە ڕێگەی ئەوەوە تاڵانکاریییەکان ئەنجام دەدەن. لە دژی ئەو هێرشانە وەک گەل سەفەربەرییمان ڕاگەیاندووە و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە."