پەیەدە: ١٥ ی ئاب ڕێگەی ژیانەوەیە
پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)، بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکات و دەڵێت: "١٥ ی ئاب، ڕێگەی ژیانەوەیە".
پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)، بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکات و دەڵێت: "١٥ ی ئاب، ڕێگەی ژیانەوەیە".
پەیەدە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسرا، ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆز لە گەلی کورد و گەلانی میزۆپۆتامیا پیرۆز دەکات؛ فەرماندەی هەڵمەتەکە مەعسوم کۆرکماز (عەگید) و تەواوی شەهیدانی ١٥ ی ئاب یاد دەکاتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت، هەڵمەتی ١٥ ی ئاب بەرهەمی ئەو تێکۆشانەیە لە نەورۆزی ١٩٧٣ دەستی پێ کرد، بەرهەمی بەرخۆدانی زیندانی ئامەدە لە ساڵی ١٩٨٢، بەرهەمی فیداکارییە مەزنەکانە بەرامبەر دوژمنانی گەلی کوردستان.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هەڵمەتی ١٥ ی ئاب تەنها ڕاگەیاندنی سەرەتای تێکۆشانی چەکداری نییە، بەڵکو لەڕێگەی تێڕامان و ڕێباز و پراکتیکی نێو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان و چاند و دەستگرتن بە بەها مرۆڤایەتی و دیموکراسییەکانەوە، بوو بە ڕێچکەی ژیانی گەلی کورد و گەلانی میزۆپۆتامیا".
پەیەدە ڕایگەیاند، هۆشیاری و خۆڕێکخستن و دەسکەوتە سیاسی و دیپلۆماسی و چاندییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بەرهەمی هەڵمەتی ١٥ ی ئابە.
پەیەدە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "ئێمە بەڵێن دەدەین بە شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تا بەدیهاتنی خەونەکانیان بۆ ئازادی گەلان و ژیانی هاوبەش بەگوێرەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، درێژە بە ڕێباز و تێکۆشانەکەیان دەدەین".